ئەمریکا و عەرەبستان لە کەنداوی فارس مانۆڕێکی سەربازیان بەڕێوە برد
پەیامی کورد ... ئەمریکا و عەرەبستان لە کەنداوی فارس مانۆڕێکی سەربازیان بەڕێوە برد
هێزی ئاسمانی و دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بە بەشداری هێزی ئاسمانی و دەریایی عەرەبستان، مانۆڕێکی سەربازیان لە کەنداوی فارس ئەنجام داوە.
هێزی ئاسمانی و دەریایی عەرەبستان ، فەرماندەیی ناوەندیی هێزی دەریایی و هەروەها هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕۆژی ١٧ و ١٨ ی دێسەمبەر مانۆڕێکی هاوبەشیان بۆ هاوشێوە کردنی شەڕ لە ئاستی دەریادا بەڕێوە برد
ئەمە پێنجەمین مانۆڕی سەربازی ئەمریکا لەگەڵ ووڵاتانی حەوزەی کەنداوی فارس ە کە چوار حاڵەتی پێشووتری بۆ مانگەکانی مارس ئەیپریل ئۆگۆست و سێپتەمبەر دەگەڕێتەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی هیزی دەریایی ئەمریکا مانۆڕی ئەم دواییەی ڕیاز و واشینتۆن لە سەر ئامانجەگەلی هاوشێوەکرا لە دژی مۆڵگەگەلی زەوینی دیزاین کرابوو و شەڕکەرگەلی ئێف - ١٥ ی هێزی ئاسمانی عەرەبستان ، ئێف - ١٥ و ئێف - ١٦ ی هێزی دەریایی ئەمریکا تێدا بەشداری یان هەبوو .
ئەمریکا و عەرەبستان ڕێکەوتننامەگەلێکی سەربازی جۆراوجۆریان پێکەوە هەیە و هەموو ساڵێک مانۆڕگەلێکی هاوبەشی زەوینی ، ئاسمانی و دەریایی بەڕێوە دەبەن .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە