ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵامی خۆیان بەرامبەر هەژموونی نیزامی و سەربازی ڕووسیا لە سنوورەکانی ئۆکراین هەماهەنگ دەکەن
پەیامی کورد ... ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵامی خۆیان بەرامبەر هەژموونی نیزامی و سەربازی ڕووسیا لە سنوورەکانی ئۆکراین هەماهەنگ دەکەن .
سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و فەڕەنسا ، جۆ بایدن و ئێمانۆئێل ماکرۆن ، لە گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنی دا ڕێکەوتنیان کرد ووڵامی خۆیان بەرامبەر بە هەژموونی نیزامی و سەربازی ڕووسیا لە سنوورەکانی ئۆکراین لەگەڵ یەکتر هەماهەنگ بکەن . ڕابەرانی هەر دوو ووڵات جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیانیان بەرامبەر بە سەربەخۆیی و پاراستنی حۆکمڕانی ئۆکراین راگەیاند . لە گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنی خۆیدا جۆ بایدن و ئێمانۆئێل ماکرۆن هەماهەنگی یەکانی هەر دوو وولاتیان لە بواری دیپلۆماتیک و هەروەها گرتنەبەری ڕێکارگەلی ئابووری خێرا و قورس لە دژی ڕووسیا یان خستەوە بەر پێداچوونەوە لە ئەگەرێک کە ئەگەر بێت و ئەم ووڵاتە هێرش بکاتە سەر ئۆکراین .
لە گفتۆگۆوەکانی خۆیان ڕابەرانی فەڕەنسا و ئەمریکا هەروەها ڕێکەوتنیان کرد کە پەیوەندییە ڕاستەوخۆوەکانی خۆیانیان بە تایبەتی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا بپارێزن .
لەم حاڵەتەدا ، نووسینگەی سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ئێمانۆئێل ماکرۆن بە نیازە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسی دەربارەی گرفتەکانی ئۆکراین بۆ چاوپێکەتنی ڤلادیمیر پووتین لە مۆسکۆ و دواتر سەردانی کییف بکات .سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئەنجامدانی ئەم دوو سەفەرە پەیوەندی بە پێشکەوتنی گفتۆگۆوەکانی ڕۆژانی داهاتوو هەیە و سەرەکیترین گرینگی ئەو لە لە هەر گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی گێرەوکێشەکان و دەرچوون لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا و داهاتوو بە پێی ڕێکەوتنەکانی منیسک ە .
ماکرۆن رایگەیاند : ئەورووپا چیتر خاوەنی ئەمنییەت و سەقامگیری نابێت ئەگەر ووڵاتانی ئەورووپایی خاوەنی توانمەندی بەرگری لە خۆیان و درووستکردی ڕێگەچارەگەلێکی هاوبەش لەگەڵ دراوسێیەکانی خۆیان لەوانەش ڕووسیا نەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە