ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە
پەیامی کورد ... ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و جێگری ئۆپڕاسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەمریکا لە عێراقیش بکشێتەوە، تیمەکانیان بۆ هاوکاری پێشمەرگە دەمێننەوە.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری ئۆپڕاسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکارییەکانیش بریتین لە مەشق و ڕاهێنان و هاوکاری لوژیستی کە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.''
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ووتیشی: "هاوپەیمانان ڕۆڵیان هەبووە لە پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە، هەم له سەردەمی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەم پڕچەککردنی چەند لیوایەکی پێشمەرگە.''
لیوا قارەمان کەمال ئاماژی بۆ ئەوەش کرد: "ئەگەر ئەمەریکا لە عێراق بکشێتەوە، تەنیا سەربازەکانی دەکێشێتەوە و چەند بنکەیەکی دەمێنێت و لە زۆر ڕووەوە هاوکار و پاڵپشتی پێشمەرگە دەبن، واتا تیمەکانیان هەر دەمێننەوە.''
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە