ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی بنبڕکردنی "بارمەتەگرتنی سیاسی" لە جیهان دەدەن!
پەیامی کورد ... ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی بنبڕکردنی "بارمەتەگرتنی سیاسی" لە جیهان دەدەن!
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بڕیاریانداوە بارمەتە سیاسییەکان لە جیهاندا بنبڕ بکەن .
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نێد پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە 16 ساڵەی دیارنەمانی باب لیڤینسۆن لە دوورگەی کیش و هەروەها بەردەوامی زیندانیکردنی سیامەک نەمازی، عیماد شەرقی و موراد تەهباز لە زیندانەکاندا کرد لە کۆماری ئیسلامی، ووتی: دەسەڵاتدارانی ئێران گومانیان هەیە پێیان وایە ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە دەبێتە لیڤەری فشار، بەڵام باشترە واز لە بارمەتەگرتنی سیاسی بهێنن چوونکە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی بنبڕکردنی ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە جیهان دەدەن .
نێد پرایس، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا ماندوونەناسانە لە هەوڵی گەڕاندنەوەی بارمتەکانە بۆ ماڵەوە، لێدوانەکەی سیاماک نەمازی ڕەتکردەوە کە ئیدارەی بایدن ئامادە نییە لەگەڵ خێزانەکەی کۆببێتەوە و دەشڵێت: بەرپرسانی جۆراوجۆر، چ لە کۆشکی سپی و چ لە وەزارەتی دەرەوە ، لەگەڵ بنەماڵەی نەمازی لە پەیوەندیدان، و ئەم حکوومەتە هەر لە سەرەتای کارەکانیدا پەیامێکی بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناردووە کە ئازادی هاووڵاتیانی ئەمریکا لە پێشینەی کارەکانی بەرزە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە