ئەمریکا ١٠ میلیۆن دۆلار دەکاتە دیاری بە هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی پێنج سەرکردەی حەماس هەبێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا ١٠ میلیۆن دۆلار دەکاتە دیاری بە هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی پێنج سەرکردەی حەماس هەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویکردەوە، هەر کەسێک زانیارییان لەبارەی پێنج سەرکردەی حەماس پێ بدات کە بەرپرسن لە پارەدارکردنی بزووتنەوەکە، ١٠ میلیۆن دۆلاری وەک خەڵات پێدەدرێت.
ئەو پێنج سەرکردەیە بریتین لە عەبدۆلباست حەمزە، عەمار کەمال، ئەحمەد سەدو جەهلەب، وەلید موحەممەد مستەفا و موحەممەد ئەحمەد عەبدۆلکەریم، کە ئەمریکا بە "تیرۆریستی نێودەوڵەتی" وەسفیان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، هەوڵ بۆ زانینی سەرچاوە داراییەکانی بزووتنەوەی حەماس و رێگریکردن لە دەستکەوتنی تەکنۆلۆژیای سەربازی لەلایەن ئەو گرووپەوە دەدەن.
ئەم بابەتە 12018 جار خوێندراوەتەوە