ئەمریکا ٤ دامەزراوەی پەیوەست بە ڤاگنەری گەمارۆدا

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا ٤ دامەزراوەی پەیوەست بە ڤاگنەری گەمارۆدا

لە کاتێکدا کە ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ تەسفیەکردن و تێکەڵکردنی گرووپی ڤاگنەر لە نێو سەربازیدا، گەنجینەی ئەمریکا بە بیانووی پەیوەست بوون بەم گرووپە ، ٤ قەوارە و یەک کەسی لە ڕووسیا و ئیمارات و کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست سزا داوە.

ئەو کەسەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپێندراوە، ئاندرێ نیکلیڤیچ ئیڤانۆڤە، کە دەوترێت یەکێکە لە بەڕێوبەرە جێبەجێکارەکانی گرووپی ڤاگنەر و یەکێکە لە کەسایەتییە نزیکەکانی پێرگۆژین، سەرۆکی ئەم گرووپە.

بانگەشەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی گرووپی ڤاگنەر، لە کاتێکدایە سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە بوودجەی ئەم گرووپە ڕاستەوخۆ لە لایەن حکوومەتی ڕووسیا و بە تایبەتی وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتە دابین کراوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە