ئەمریکا ٤ کەس و ٢ کۆمپانیای تورکیای گەمارۆدا

پەیامی کورد  ...  ئەمریکا ٤ کەس و ٢ کۆمپانیای تورکیای گەمارۆدا

ئەمریکا ٤ کەس و ٢ کۆمپانیای لە تورکیا کە بۆ ڕاکێشانی هێز و ڕاگواستنی پارە بۆ داعش لە عێراق و سووریا هاوکارییان دەکرد گەمارۆدا .

گەمارۆدراوەکان بریتییە لە هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە شێوەی نایاسایی لە تورکیا ژیان دەکات بە ناوی برۆکان الخاتوونی ، دوو کوڕ و یەکێک لە هاوکارەکانی و هەروەها دوو کۆمپانیای تیجارین کە لە ڕێگای ئەوانەوە پارەی داعش لە نێوان تورکیا و سووریا جێبەجێ دەکران .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە