ئەمریکا ٥ گرووپی لە لیستەی " ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەرهێنا
پەیامی کورد ... ئەمریکا ٥ گرووپی لە لیستەی " ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەرهێنا
دەوڵەتی جۆ بایدن ٥ گرووپ کە هەموویان هەڵوەشاونەتەوە لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەرهێنا .
جۆ بایدن لە ڕاگەێندراوێکدا بۆ فێدڕاڵ ڕیجستەر ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوە بە پێی ڕەوەندی بەردەوامی پێداچوونەوەگەلی ٥ ساڵەی ئەم گرووپانەی بە هۆی ئەوەی کە چالاک نین لە لیستەکە دەرهێناوە .
گرووپی میسڕی " الجماعە الاسلامیە " گرووپی سەلەفی " مەجلیسی شەورای مۆجاهیدین " " گرووپی ئیسرائیلی " کاهانە چای " گرووپی جیایی خوازی " باسک " و فیرقەی ژاپۆنی " ئۆم شینریکیۆ " ٥ گرووپێکە کە لەم لیستەیە دەرهێندران .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە