ئەمریکا ٧ ملیار دۆلار، لە سەرمایە بلۆکە کراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئازاد دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا ٧ ملیار دۆلار، لە سەرمایە بلۆکە کراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئازاد دەکات
کاناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین لە زاری بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەمریکا ٧ ملیار دۆلار، لە سەرمایەی بلۆکە کراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئازاد دەکات. هەروەها چوار بەندکراوی ئێرانی لە ئەمریکا ئازاد دەکات و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران یش چوار بەندکراوی ئەمریکی ئازاد دەکات.
دانووستانی ئەمنی نێوان دوولایەنی کۆماری ئیسلامی و بەریتانیا دەست پێ دەکات و هەروەها بەریتانیا ٤٠٠ ملیون پۆند لە سەرمایەی بلۆکە کراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئازاد دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی سکای نیوز، لێدوانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، دوورە لە ڕاستی و ڕووی نەداوە.
هەروەها
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی هەر دوو ووڵاتی، ڕەت کردەوە.
ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتی: ئەو زانیارییانەی دەربارەی ئالوگۆڕی بەندکراوانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بڵاو بووەتەوە؛ دوورە لە ڕاستی.
پێشتر ، کاناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان، لەزاری بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند بوو کە ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بەتەمای ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوان هەر دوو ووڵاتن.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە