ئەمریکا پاداشتێکی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ شناسایی تۆڕی ماڵی و دارایی سوپای پاسداران تەرخان کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا پاداشتێکی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ شناسایی تۆڕی ماڵی و دارایی سوپای پاسداران تەرخان کرد
ئیدارەی ئەمنییەتی دیپلۆماتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی " بەرنامەی پاداشت بۆ عەدالەت " ، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند بۆ هەر جۆرە زانیاری هەواڵگری کە بتوانێ کێشە و گرفت لە تۆڕی ماڵی و دارایی سوپای پاسداران درووست بکات تا ئاستی ١٥ میلیۆن دۆلار دیاری و پاداشت دەدات .
لە ئاگادارینامەکەی ئیدارەی ئەمنییەتی دیپلۆماتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە : سوپای پاسداران و هێزی سوپای قودسی سەر بەو هێزە ، بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕی دارایی و ماڵی چالاکییە تێرۆریستییەکانی خۆی لە سەرتاسەری جیهان لە مێکانیزمگەلێکی جۆراوجۆر لەوانەش درووستکردنی کۆمپانیاگەلی صووری " لە سەر ناوی کەسانی نەناس " و دامەزراوەگەلێک بۆ هاوکاریکردن و دەور دانەوەی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و نێودەوڵەتی کەڵک وەردەگرن .
سوپای پاسداران و شاخەی دەرەوەی سنوورەکانی ، هیزی قودس ، لە لیستەی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دان .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە