ئەمریکا پاڵپشتی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵە
پەیامی کورد ... ئەمریکا پاڵپشتی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵە
جۆن کۆربی، ڕێکخەری ستراتیژی ئاسایشی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕێکەوتنی ڕێڕەوی ناوخۆ لەگەڵ ڕووسیا. کۆربی ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسیا ئاماژەیە بۆ درێژنەکردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵە، کارێکی باش نییە، هیوادارە ڕووسیا ڕێککەوتنەکە درێژبکاتەوە و پاڵپشتی کارەکانی ئەردۆغان و نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
ڕێککەوتنی دانەوێڵە لە 18ی تەمموز کۆتایی دێت و ڕووسیاش ڕایگەیاندووە، ماوەی ڕێککەوتنەکە درێژ ناکەنەوە، کۆربی لەسەر پرسی دانەوێڵە ڕایگەیاند؛
"هەموو جیهان سوودمەند بوو لە ڕێککەوتنی دانەوێڵە". لەبەرئەوەی ئەردۆغان سەرپەرشتی ئەم ڕێککەوتنەی کرد، سوپاسی ئەردۆغان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە