ئەمریکا پرسیارنامەیەک سەبارەت بە دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ئەورووپا دەنێرێت

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا پرسیارنامەیەک سەبارەت بە دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ئەورووپا دەنێرێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی فێبریوەری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا پرسیارنامەیەکی بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی ناردووە کە تێیدا لێکۆڵینەوە لە دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین دەکات و ڕۆڵی ئەورووپا لە داهاتووی ئەو پرۆسەیەدا هەڵدەسەنگێنێت.

پرسیارنامەکە شەش پرسیاری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە باس لە ئامادەیی ووڵاتانی ئەورووپایی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین دەكات و ووردەکارییەکانی پێویست بۆ گەرەنتی ئەمنی لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ئەگەری توندکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیایە.

بە تایبەتی ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی کردووە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ئامادەیی بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکراین ، هەروەها سەبارەت بە گەرەنتییە ئەمنییەکانی پێویست بۆ دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بخەنەڕوو.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە