ئەمریکا پیلانێکی گرینگ بۆ ئەفغانستان دادەڕێژێت و ئامادەی دەکات

پەیامی کورد      ...     ئەمریکا پیلانێکی گرینگ بۆ ئەفغانستان دادەڕێژێت و ئامادەی دەکات .

زاڵمای خەلیل زاد نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان ڕایگەیاندووە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پیلانێکی گرینگی بۆ بەقەرار کردنی ئاگربەس ڕادەستی دەوڵەتی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان کردووە .

هێشتا ناوەڕۆکی ئەم پیلانە بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئامادەکردنی ئەم جۆرە پیلانە لە لایەن ئەمریکاوە نیشاندەری ئەگەری ڕووخانی تەواو و یەکجاری ئەم ووڵاتە بێت ئەگەر بێت و هەنگاوی جیددی لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییە هەڵنەگیرێت .

هەروەها لە دانیشتنی دەوحە دا کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانێک لە ئەمریکاوە یەکیتی ئەورووپا ، چین تورکیا و ووڵاتانی دیکە بەڕێوە چوو بەشداربووان لە سەر گرینگی خێراکردنی ڕەوەندی ئاشتی لە ئەفغانستان و گرتنە بەری هەنگاوگەلی متمانەئامێز و خێراکردنی هەوڵەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەی سیاسی ڕێکەوتنیان ئەنجام دا .

بەشداربووان لەم دانیشتنەدا جەخت یان کردەوە هەر حکوومەتێک کە لە ڕێگای هێزی سەربازی و نیزامی لە ئەفغانستان ەوە بە دەسەڵات بگات ئەوە بە فەرمی ناناسێنن .

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە هەناردنی ٣ هەزار سەربازی ئەمریکی زێدە لە بەرپرسیاریەتی کاتی بۆ ئەفغانستان بۆ گەیاندنی هاوکاری و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ڕاگواستنی دیپلۆماتگەل و کارفەرماکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابۆڵ هەواڵیدا .

ڕۆژی هەینی " امراللە ساڵح " جێگری سەرۆککۆماری ئەفغانستان یش ووتبووی تەنیا بە گیان فیدایی وفیداکاری دەتوانین بە سەر تاڵیبان ەوە سەرکەوتوو بین .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە