ئەمریکا پێداچوونەوە لە سەر گۆڕینی شوێنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکات بۆ هەولێر
پەیامی کورد ... ئەمریکا پێداچوونەوە لە سەر گۆڕینی شوێنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکات بۆ هەولێر
ماڵپەڕی میدیایی و هەواڵی ئەمریکی ئاکسیووس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری خۆیە وە نووسی کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاستەخۆ لە داوی هێرشە مووشەکییە لە سەر یەکەکان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا ، داخرانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا هەڵسەنگاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ماڵپەڕە ڕایگەیاندووە کە لەوانەیە یەم هەنگاوە یەکێک لە بژاردەی بەردەست بێت بۆ ووڵامدانەوە بە هێرشە مووشەکییەکان .
وێب سایتی ئاکسیووس ئاماژەی کرد کە لە ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە بەغدا ، مەتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆ شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان یا خود بنکەی ئاسمانی عین الاسد لە پاریزگای ئەنبار بگوازرێتەوە
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە