ئەمریکا پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی تاڵیبان دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی تاڵیبان دەکات .
ئەمریکا لە پێشنیاڕێکدا ڕاگەیاند تاڵیبان لە بە دەستگرتنی هێز لەگەڵ ئەفغانستان خۆی یەک بخات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن پۆست هاتووە : ئەمریکا پێشنیارێکی جیددی بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتێکی ڕاگوێزراو لە ئەفغانستان بە ئامادەبوون و بەشداری تاڵیبان خستووەتە ڕوو و هاوکاری لەگەل دراوسێیەکانی لەوانەش ئێران ی لەمبارەیەوە زیاتر کردووە .
واشینتۆن نیگەرانی بێدەرئەنجام مانی ووتووێژگەلی ئاشتیانە و دەرفەتی یەک مانگە بۆ پاشەکشێ کردنی یزەکانی ئەمریکی ، ئێستا پیلانی بەرنامەیەکی بەرفراوان بۆ دابەشکردنی هێز لە نێوان تاڵیبان و ڕابەرانی ئەفغانستان و بەشداری دراوسێیەکانی لە ڕەوەندی ئاشتی لەوانەش ئێران ی پێشنیار کردووە .
هاوکات لەگەڵ پێشنیاری پیلانی دابەش کردنی هێز ، نامەیەکی سێ لاپەڕەیی لە ئانتۆنی بلیکن یش گەیشتووەتە دەستی دەوڵەتی ئەفغانستان . ئانتۆنی بلینکن لە پەیامێکدا هۆشداری داوەتە ئەشرەف غەنی کە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە حاڵی پێداچوونەوەیە و دەتوانێ دەستکەوتگەلی خێرای ناوچەیی بۆ تاڵیبان بە دواوە هەبێت .هاوکات لەگەڵ ئاشکرابوونی هەواڵی ئەم پیلانە ، ئەشرەف غەنی و تاڵیبان ووتارگەلێکی گشتی یان لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە . نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ، خەلیل زاد ، لەگەل ئەشرەف غەنی چاوپێکەتنی ئەنجام دا . غەنی لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەل هەرجۆرە ڕاگواستنی هێز جگە لە تێپەڕبوون لە هەڵبژاردنی دژبەرانە بەڵام پێشنیاری شکڵ گرتنی دەوڵەتی کاتی بۆ دابەش کردنی هێزی ڕەت نەکردەوە . نوێنەری تاڵیبان یش لە بەردەوامی ووتووێژەکان لە پایتەختی قەتەر هەوال دەدات و ووتی کە لە کۆتایی ووتووێژەکان بیروڕای خۆی ڕادەگەینێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە