ئەمریکا پێشنیارێکی گرینگ دەخاتە بەردەم ئەندۆنیزیا ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا پێشنیارێکی گرینگ دەخاتە بەردەم ئەندۆنیزیا ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

ئەمریکا لە پێشنیارێکدا ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەندۆنیزیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە یارمەتییە داراییەکانمان بۆ ئەم ووڵاتە دەکەینە دوو بەرامبەر

ئادام بۆهلێر ، بەڕیوبەری گشتی سەرمایەگوزاری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا ، جەختی کردەوە کە ئەگەر ئەندۆنیزیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە یارمەتییە داراییەکانمان بۆ ئەم ووڵاتە دەکەینە دوو بەرامبە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەڕێوبەری ئەم ئاژانسە دەوڵەتییە کە لە دەرەوەی ئەمریکا سەرمایەگوزاری دەکات لە ووتووێژکدا لەگەڵ ماڵپەڕی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند کە ئێمە لەگەل ئەوان دا خەریکی ووتووێژین ، ئەگەر ئامادەی درووست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا بن ، ئێمە ئامادەین پاڵپشتی دارایی و ماڵی زیاتر بدەین .

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە