ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر یەمەن دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر یەمەن دەکات .
کاردانەوەی ئەمریکا بە پیلانی پێشنیارکراوی عەرەبستان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە داهێنەرایەتی ئاشتی نوێی عەرەبستانی سەعوودی بۆ کۆتایی هێنانی بە شەڕی یەمەن دەکات .
" جالینا بۆرتێر " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: " واشینتۆن لە پەیمانی عەرەبستان و دەوڵەتی یەمەن بۆ ئاراستە کردنی پیلانی ئاگربەست لە یەمەن پێشوازی دەکات .
بۆرتێر ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئەمریکا داوا لە هەموو لایەنەکانی کێشە و گرفت لە یەمەن دەکات تاکوو " پابەندبوونی جیددی " بۆ ئاگربەستی بەپەلە و چوونە ناو ووتووێژێکی کاریگەرەوە لە ژێرچاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یان هەبێت .
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان پێشتر لەم داهێنانەی ئاشتی نوێی ڕیاز بۆ کۆتایی پێهێنان بە شەڕی یەمەن هەواڵی دابوو .
بن فەرحان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : داهێنانی عەرەبستان بریتی لە ئاگربەست لە سەرتاسەری یەمەن بە چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە .
هەروەها ووتی : هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان لە تووندی گەمارۆوەکانی بەندەری الحدیدە کەم دەکاتەوە و دەستکەوتە ماڵیاتییەکانی ئەم بەندەرە دەچێتە هەژماری بانکی هاوبەش لە بانکی ناوەندی یەوە هەورەها ئیزنی ئەوەی دەدرێت تاکوو فڕۆکەخانەی صەنعا بە هەژمارێکی دیاریکراو لە ووڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بە شێوەی ڕاستەوخۆ فڕین یان هەبێت
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە