ئەمریکا پەیمان بە ئۆکراین دەدات لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا " کاردانەوەی تووند " نیشان بدات

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا پەیمان بە ئۆکراین دەدات لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا " کاردانەوەی تووند " نیشان بدات .

جۆ بایدن سەرککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هاوتا ئۆکراین ییەکەی ڤلادیمیر زەلینسکی متمانەی پێدا کە ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکراین بە ووڵامدانەوەیەکی تووند ی واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی بەرەوڕوو دەبێتەوە .

جێن ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ یەکشەممە ٢ی جانیوەری ٢٠٢٢ لە دوای گفتۆگۆی تەلەفۆنی نێوان هەر دوو سەرۆککۆمار ووتی : " سەرۆک بایدن بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕووسیا بیەوێت زیاتر لەمە یاری بە ئۆکراین بکات ویلایەتەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی بە تووندی ووڵامی دەدەنەوە .

ئەو هەروەها ووتی کە بایدن پالپشتی لە هەوڵگەلی دیپلۆماتیک ، لەوانەش گفتۆگۆی بەرنامەبۆ داڕێژراو بۆ ٩ تاکوو ١٠ی لە ژنێڤ لە نێوان بەرپرسانی پلە باڵای ئەمریکا و ڕووسیا کردووە .

جۆ بایدن کە لە ڕۆژانی دوایی دا هۆشداری گەلێکی زیاتریان بە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا داوە و هاوکات داواکاری " کەم کردنەوەی گرفت و ئاڵۆزییەکان بووە ، و ڕۆژی پێنجشەممە لە ووتوویژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسی یەکەی دەربارەی هێرش بۆ سەر ئۆکراین هۆشداری دابوو .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە