ئەمریکا چالاکی ئابووری ١٢ کۆمپانیای "چینـ"ـی بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران سنووردار کرد

پەیامی کورد    ...  ئەمریکا چالاکی ئابووری ١٢ کۆمپانیای "چینـ"ـی بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران سنووردار کرد

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دوازدە کۆمپانیای "چینـ"ـی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی سەر بە ئێرانی خستووەتە لیستەی ئەو کۆمپانیانەوە کە لە باری ئابوورییەوە چالاکییەکانیان سنووردار کراون.

ڕۆژنامەی فەرمی دەوڵەتی ئەمریکا "فێدراڵ ڕیجستێر" بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو دوازدە کۆمپانیایە "چینیـ"ـە بەهۆی فرۆشتنی کەل و پەلی ئێلێکترۆنی بە مارکەی ئەمریکی بە ئێران و هاوکاری لەگەڵ بەشی نیزامی ئەو ووڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆمپانیانە خراونەتە لیستەی ڕەشی ئەو وەزارەتخانەیەوە.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە چالاکی ئابووری ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایە "چینیـ"ـە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەیە.

هەناردەی بەرهەمی ئەمریکی بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە گەمارۆیان دەخرێتە سەر قەدەغەیە و بۆ کڕینی بەرهەمی ئەمریکی ئەو کۆمپانیانە پێویستیان بە مووڵەتنامەی تایبەت هەیە

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە