ئەمریکا چرای سەوزی لە دژی ڕووسیا بۆ ناتۆ هەڵکرد

پەیامی کورد      ...   ئەمریکا چرای سەوزی لە دژی ڕووسیا بۆ ناتۆ هەڵکرد .

ئەمریکا چرای سەوزی بۆ ناتۆ هەڵکرد بۆ نزیک بوونەوەی لە سنوورەکانی ڕووسیا

دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەنگاوە بەهێزەکانی ڕووسیا ، بووەتە هۆکاری نزیکبوونەوەی ناتۆ بە سنوورەکانی ئەم ووڵاتە

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ووتی : هەنگاوگەلی بەهێزی ڕووسیا لە ئۆکراین ، ئەرتەشی ناتۆ بە سنوورەکانی ئەم ووڵاتە نزیک دەکاتەوە  ، نە لە دووری ئەوانەوە .

ئەو بەرپرسە ووتی ئەگەر ڕووسیا لەو شتەی کە لەوانەیە ڕووبدات و پێشڕەوی بکات ئێمە و هاوپەیمانەکانمان ئامادەین تاکوو بەهایەکی قورس قەبووڵ بکەین کە زەرەر لە ئابووری ڕووسیا دەگەێنێت و بە تەواوی بەو شتە ی نایەوێت کۆتایی دێت . ئێمە ئەمەمان ڕاستەوخۆ بە ڕووسیا ، لەوانەش لە ڕێگای سەرۆککۆمار بایدن و پووتین ەوە ڕاگواستووە .پێشتر لەمەش ، ئینس ستۆلێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە بەرپرسانی ڕووسی داوای کردبوو کە بە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دیاری داوە و کریسمەسێکی ئاشتی ئامێز بۆ ئەوان دەستەبەر دەکات و هێزەکانی لە سنوورەکانی ئۆکراین دەباتە دەرەوە . ئەو ووتی : ڕووسیا ئەم دەرفەتەی هەیە کە کریسمەس بۆ هەموومان ئاشتی ئامێز و ئارام بکات ... ڕوون و ئاشکرایە کە ڕووسیا داگیرکارە نە وەک ئۆکراین .

 

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە