ئەمریکا چرای سەوز بۆ عەرەبستان و ئیمارات و ئۆردون هەڵدەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا چرای سەوز بۆ عەرەبستان و ئیمارات و ئۆردون هەڵدەکات .
ئەمریکا بە هەڵکردنی چرای سەوز شانسی فرۆشتنی چەکی بە عەرەبستان و ئیمارات دەرکرد .
ڕێکەوتنەکان بریتییە لە فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف-١٦ بە ئۆردون و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یە .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕێکەوتننامەگەلی فرۆشتنی چەکی بە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتی لە عەرەبستانی سەعوودی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئۆردون ی پشتڕاست کردەوە
ئەم ڕێکەوتننانە بریتییە لە فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف- ١٦ بە ئۆردون بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یە و دەستەبەرکردنی کەرەستە و چەکگەلی دیکەیە ، بەڵام هێشتا بە چارەنووسی ڕێکەوتنی فرۆشتنی جێت گەلی ئێف-٣٥ بە ئیمارات کە لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ واژوو کرابوو ، ئاماژەیەک نەکراوە .
ڕەزامەندی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەم ڕێکەوتنە تەقەمەنی و چەکانە لە گەرمەی زیادبوونی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان ، میلیشیا سەربازییەکان ژیر پاڵپشتی ئێران لە یەمەن ، عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەروەها زیادبوونی هێرشەکانی گرووپگەلی بن پاڵپشتی ئێران لە عێراق ئەنجام دراوە .
پێنتاگۆن دەڵێ ئەم ڕێکەوتننانە هاوکاری بەهێزکردنی شەریک و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران و باقی هۆکارەکانی هەنگاوگەلی دوژمنکارانە دەکات .
واشینتۆن هەروەها ڕایدەگەێنێت کە ئەم ڕێکەوتنانە یارمەتیدەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، عەرەبستانی سەعوودی و ئۆردون دەدات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و و هەروەها بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە