ئەمریکا : ڕژیمی ئێران یاری بە ئاگر دەکات

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا  :  ڕژیمی ئێران یاری بە ئاگر دەکات .

نوێنەری تایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاندووە ، کەمێک کە تێپەڕ ببێت بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام هاوشێوەی هەوڵدان بۆ زیندوو کردنەوەی لاشەیەکی مردووی لیدێت .

ڕۆبێرت مالی لە ووتووێژێکدا لەگەڵ نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادە نابێت ڕێکەوتنێکی خراپتر لە بەرجام قەبووڵ بکات چوونکە ڕژیمی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی پەرە پێداوە .

هەر لەم ڕاستایەوە سوپای پاسداران کە بەرنامەگەلی مووشەکی ئێرانی لە ژێر کۆنترۆڵ دایە هەر بەم تازەییانە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی بەڕیوە بردووە کە لەوەدا هێرش بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمی " دیمۆنا " ی ئیسرائیل تێیدا هاوشێوەسازی کراوە .

دەوری هەشتەمی ووتووێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڕۆژی دووشەممە وە لە ڤییەننا دەستی پێکردووەتەوە کە نوێنەرانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا بە پێچەوانەی دەورەکانی پێشووترەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پێکەوە ووتووێژ و گفتۆگۆ ئەنجام دەدەن .

حسێن ئەمی عەبدۆڵلاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە : گرینگترین بابەت کە دەبێ بە خاڵیک بگەین کە نەوتی ئێران بە ئاسانی و بە بێ هیچ بەربەستێکی بفرۆشرێت و پارەی ئەم نەوتە بە شێوەی دراوێک لە هەژمارە بانکییەکانی ئێران دا دابنرێت .

" ئێنریکە موورا " هەماهەنگکەری ئەرووپایی بۆ گفتۆگۆوەکانی بەرجام بە گرینگیدان بە پێداگری ئێران لە سەر ڕێکارەکانی پێشووی خۆی ووتوویەتی کە کارێکی دژوارە چوونکە ڕژیمی ئێران و ئەمریکا دەبێ بڕیارگەلێکی سیاسی قورس و ئەستەم بدەن .

لەم نێوەندەدا وولاتانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە لە دەستچوونی کات هۆشداری داوە و جەختیان کردووەتەوە کە بازنەی کاتی ووتووێژەکان دەبێ سنووردار بێت .

ووڵاتانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک و چوولی ئێران بە گرووپگەلی تێرۆریستی ناوچەکەش نیگەرانە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک لە ئاژانسە میدیاییەکانی جیهانی ئەرتەشی ئیسرائیل توانیویەتی تاکوو ئێستا زیاتر لە ٧٠٪ ی ئەو چەک و چۆڵانەی ڕادەستکراوی ڕژیمی ئێران بە گرووپگەلی تێرۆریستی لەوانەش حێزبۆڵلا لە ناو ببات .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە