ئەمریکا: ڕێژیمی ئێران دەبێ بۆ دەستـدرێژییەکانی لە ناوچەکە و ئاو نێوەنەتەوەییەکاندا ووڵامدەر بێ
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێ : ڕێژیمی ئێران دەبێ لەهەمبەر دەستـدرێژییەکانی لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا ووڵامدەر بێ.
لۆید ئاستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “نەفتالی بێنت ” سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئەمریکا، سەرەڕای ئاماژە بە دەستـدرێژییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکە ڕایگەیاند : وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێبەند دەبێ بە بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی سەروەری ئیسرائیل لەهەمبەر هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران وگرووپە میلیشیاکانی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر ئیسرائیل و بە مافی ڕەوای ئیسرائیلی دەزانێ کە بەرگری لە ووڵاتەکەی و هاووڵاتییانی ئیسرائیل بکا.
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا و بردنەسەر ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە وتی: ئێمە پەیوەندییەکی باشی یستراتیژیکیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و بەردەوامین لە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە و باڵادەستیی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەپارێزین.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە