ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی بۆ فڕۆشتنی بۆمبی هووشمەند و زیرەک بەم ووڵاتە دەربڕی

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی بۆ فڕۆشتنی بۆمبی هووشمەند و زیرەک بەم ووڵاتە دەربڕی

پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ فرۆشتنی لە ڕادەبەدەری سێ هەزار بۆمبی هووشمەند و زیرەک بە عەرەبستانی سەعوودی ڕەزامەندی دەربڕیوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە دەوڵەتی ترامپ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا دواهەمین ڕۆژەکانی خۆی لە کۆشکی سپی بەڕێ دەکات .

فرۆشتنی ئەم تەقمەنی و چەکانە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنامەیەک بە بەهای ٢٩٠ میلیارد دۆلار ئەنجام دراوە .

جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ڕەخنە گرتن لەم ڕێکارانەی ڕیاز لە جەرەیانی شەڕی یەمەن دا قەولی داوە فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگرێت .

جێگای ئاماژەدانە ماوەیەک پێش ئێستا ڕاگەیاندرا کە هێزی ئاسمانی و دەریایی عەرەبستان ، فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکان و هەروەها هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژی ١٧ و ١٨ ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ مانۆڕ و نەمایشێکی هاوبەشیان بۆ هاوشێوەکردنی شەڕ لە سەر ئاستی دەریادا بەڕیوە برد .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە