ئەمریکا کاتی شەڕی نێوان چین و تایوانی پێش بینی کرد

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا کاتی شەڕی نێوان چین و تایوانی پێش بینی کرد

بە بڕوای ئەفسەرێکی پلە باڵای ئەرتەشی ئەمریکا ، چین تاکوو پێش ساڵی ٢٠٢٧ هێرش دەکاتە سەر تایوان .

کەناڵی العربیە لە زاری مایک گیلدای فەرماندەی بەشی ئۆپراسیۆنەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند ، بە پێی هەڵسەنگاندنی ئەرتەشی ئەمریکا ، چین تاکوو پێش ساڵی ٢٠٢٧ هێرش دەکاتە سەر تایوان .

ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاو کرایەوە کە میدیاکانی عەرەبی لە زاری ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری تایوان لە ڕەسەدی فڕۆکەگەل و کەشتیگەلی ئەرتەشی چین لە نزیکی جەزیرەی تایوان هەواڵیان دا .

پێشتریش ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا چینی بە خێراتر کردنی بەرنامەگەلی دەستبەسەرداگرتنی تایوان تاوانبار کردووە و ڕایگەیاندووە لە ماوەی چەند ساڵی دوایی گۆڕانکاری گەلێک لە ڕێکارەکانی چین لە بەرامبەر تایوان بەدی کراوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە