ئەمریکا کوژرانی ٦٤ ژن و منداڵی سووری دەشارێتەوە
ئەمریکا بە بۆمباران کردنی ناوچەیەک لە سووریا دەیان کەسی سڤیلی کردووەتە قوربانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، بڵاوکراوەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کرد : ئەمریکا لە بۆمبارانی ئاسمانی ناوچەیەک لە جەرەیانی تێکهەڵچوونی لە دژی داعش لە سووریا لە ساڵی ٢١٠٩ دا بووەتە هۆی کوژرانی ٦٤ کەسی سڤیل کە زیاترینیان ژن و منداڵن بووە . نیۆیۆرک تایمز ئەم هێرشەی بە تاوانی شەڕ ناو بردووە .
نیۆیۆرک تایمز ووتی : دوو بۆمبارانی لە سەر یەک لە لایەن ئەمریکاوە لەم هێرشەدا کە بۆ سەر شاری باغووز لە سووریا ئەنجام درا لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی و نیزامی لە دژی داعش هاوکات بووە . فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکان سێنتکام تا چەند ڕۆژ پێشتر هیچ ئاماژەیەکی بەم هێرشە نەکردووە و هەوڵی داوە تاکوو بیشارێتەوە . سەرەڕای ئەمە سێنتکام ڕایگەیاندووە لەم هیرشەدا ٨٠ کەس لەوانەش ١٦ ئەندامی داعش و ٤ کەسی سڤیل کوژراون . هەروەها دیار نییە ٦٠ کەسەکەی دیکە سڤیل بوونە یا نو لە بەر ئەوەی لەوانەیە ئەم ژن و منداڵانەش ئەندامی داعش بووبێتن .
سێنتکام هەروەها ووتوویەتی ئەم هێرشە ، بەرگرییانە بووە و هێزە نیزامی و سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوام هەوڵ دەدەن لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان دا گیانی کەسانی سڤیل نەخەەنە مەترسییەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە