ئەمریکا کۆگاکانی چەکی حووسییەکانی یەمەنی بۆمباران کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا کۆگاکانی چەکی حووسییەکانی یەمەنی بۆمباران کرد
لە درێژەی هەڵمەتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دژی پێگەکانی حووسییەکان لە یەمەن، فڕۆکە ئەمەریکییەکان پێگەکانی حووسییەکانی لە بەیزا، سەعدە، حودەیدە و مەئرەب بۆمباران کرد.
سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کۆگاکانی چەکی حووسییان لە بەیزا بۆمباران کردووە.
هەروەها فڕۆکە ئەمەریکییەکان سێ هێرشی دیکەیان بۆ سەر کۆگاکانی چەکی حووسییەکان لە شاری سالم لە سەعدە کرد.
لەلایەکی دیکەشەوە دوو هێرشی ئاسمانی دیکەی کردە سەر پێگەی حووسییەکان لە شارۆچکەی مونەیرە لە باکووری حودەیدە.
هەروەها سێ هێرشی ئاسمانی ئەمریکا سەربازگەیەکی حووسییەکانیان لە ئیدارەی مەکەیراس لە بەیزا پێكا.
سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە، نۆ هێرشی ئاسمانیك ئەمریکا کۆگاکانی چەکی حووسییەکانیان لە شاری سەرواح لە باکووری شاری مەئرەب كردە ئامانج.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە