ئەمریکا کەسێک و چەند کۆمپانیای ئێرانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی سوپای پاسدارانەوە گەمارۆ دا
پەیامی کورد ... ئەمریکا کەسێک و چەند کۆمپانیای ئێرانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی سوپای پاسدارانەوە گەمارۆ دا .
ئەم گەمارۆیانە چەند رۆژ دوای هێرشە مووشەکی یەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر و هێرشی حووثییەکان بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودی ڕاگەێندرا .
وەزارەتی خەزینەداری ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە کەسێک ئێرانی و چەند کۆمپانیای سەر بە ئەوی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ بەرنامە مووشەکییە بالیستیکی یەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە ژێر گامارۆوەوە .
بە پێی بەیاننامەی ئەم وەزارەتخانەیە ، موحەمد عەلی حسێنی و تۆڕێک لە کۆمپانیاکانی ئەو بە دەستەبەرکردنی کەل و پەلی پەیوەندیدار بە پاڵپشتیکردنی لە بەرنامەی مووشەکی ئیران ەوە تاوانبارن .
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەم کەسەی بە هاوکاریکردنی جیهادی خۆسەری سوپای پاسداران ، یەکێک لە یەکەکانی سوپا کە بەرپرسیاری لیکۆڵینەوە و بەرفراوانکردنی مووشەکگەلی بالیستیکی یە تاوانبار کردووە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە