ئەمریکا کەشتییە شەڕکەرەکانی خۆی بۆ پالپشتی لە ئۆکراین دەنێرێتە دەریای ڕەش
پەیامی کورد ... ئەمریکا کەشتییە شەڕکەرەکانی خۆی بۆ پالثشتی لە ئۆکراین دەنێرێتە دەریای ڕەش .
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە بە نیازە لە هەفتەکانی داهاتوودا کەشتی گەلی شەڕکەری خۆی بۆ پالپشتی لە ئۆکراین لە بەرامبەری ڕووسیا بنێرێتە دەریای ڕەش
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە ئەمریکییە بە CNN ی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن خەریکی پیذاچوونەوەی ئەم بابەتەن و هاوکات فڕۆکەگەلی شەڕکەری هێزی دەریایی ئەمریکاش بۆ چاودێری کردنی چالاکییەکانی ڕووسیا بە سەر بەرزاییەکانی دەریای ڕەش ەوە لە حاڵی فڕین و گەشت لێدانن .
ئەو هەروەها ووتی کە هێزی دەریایی ئەمریکا بە شێوەی ڕۆتین لە دەریای ڕەش چالاکی هەیە ، بەڵام هەناردنی کەشتی گەلی شەڕکەر بۆ ئەم ناوچەیە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ڕووسیا بە واتای ئەوەی کە ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە