ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر وەزیری ئیتلاعاتی و وەزارەتەکەیدا

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر وەزیری ئیتلاعاتی و وەزارەتەکەیدا

وەزارەتى خەزێنەداری ئەمریکا سزا و گەمارۆى بە سەر ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات و وەزارەتەکەیدا سەپاند.

ئەمەش بەهۆی پیلانگێڕی و بەشداریکردن و ڕۆڵی کاریگەرییانە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر ژێرخانی حکوومەتەکەى ئەلبانیا.

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:

ئەمریکا وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئەم ڕێژیمەی خستووەتە نێو لیستی گەمارۆکان، چوونکە بەشدار بوونە لە هێرشە ئێلێکترۆنییەکانی دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

لە چەند مانگی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆمارى ئیسلامى هێرشی سایبرى و ئێلێکترۆنییان کردە سەر سیستەمی کۆمپیوتەری حکوومەتی ئەلبانیا و حکوومەتی ئەم ووڵاتەیان ناچار کرد خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هاووڵاتییانی خۆی ڕابگرێت.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە