ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کرد
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کرد .
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوێنێ شەو گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران و لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەو ووڵاتە پەسەند کرد .
هەروەها ٨ کەس لە بەڕێوبەرانی کۆمپانیایەکی ئەم ووڵاتە گەمارۆدا .
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ناوی ٨ کەس لە بەڕێوبەرانی پلە باڵای کۆمپانیای پراور پارس ی لە لیستەی گەمارۆوەکانی داناوە .
خەزێنەداری ئەمریکا ووتوویەتی ئەم کۆمپانیایە زیاتر لەمە لە لایەن یەکیتی ئەورووپا و ئەمریکاوە بە هۆی درووستکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی شاهێد خستووەتە لیستەی گەمارۆوەکانیەوە .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی دەرەوەی خەزێنەداری ئەمریکا هەروەها دوو کەشتی سەر بە هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە وەکوو دارایی گەلێک زانیوە کە حکوومەتی ئێران تێیدا پشکیان هەیە .
ناوی ئەو کەسانەی کە لەم لیستەیەدان بریتین لە :
حسێن شەمس ئابادی ، مۆحسێن ئەسەدی ، موحەمەد سادێق حەیدەری مووسا ، ئەبۆلفەزل نەزەری ، ئەبۆلفەزل ساڵح نەژاد ، ئەبۆلقاسم ڤالاگۆهەر ، عەلی ڕەزا تەنگسیری و موحەمەد ڕەزا موحەمەدی دەبن .
هەروەها نەوتکێشی ئایریس ماکران و کەشتی ئایریس دێنا ش لە لایەن خەزێنەداری ئەمریکاوە وەکوو ئەو دارایی یانەی کە دەولەتی ئێران تێیدا پشکی هەیە و بە پێی فەرمانی جێبەجێکاری ١٣٥٩٩ لە لیستەی گەمارۆوەکان دانران .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە