ئەمریکا  گەمارۆی خستە سەر ١٥ کەس و کۆمپانیای نوی، بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامییەوە

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا  گەمارۆی خستە سەر ١٥ کەس و کۆمپانیای نوی، بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامییەوە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند: گەمارۆمان خستە سەر تۆڕێک لە کەسایەتی و کۆمپانیا ساختەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە لە دەورووبەری کەنداوی فارس جمووجۆڵیان هەبوو. ئەم کەسایەتی و کۆمپانیاگەلە لەڕاستیدا کاری ئەوەیان کردووە کە کاڵا گەمارۆدراوەکانی کۆماری ئیسلامییان بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا فرۆشتوە.

به پێی ڕاپۆرتێک ، ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند : دوو پاپۆڕ، دوو هاووڵاتی ئێرانی و ١ ٣کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی خستووەتە پێڕستی گەمارۆکانیەوە.

شوناسی دوو هاووڵاتییە ئێرانییەکە، "مورتەزا ڕەجەبی‌سەلامی" و "مەهدییه سانچوولی" ڕاگەیێندراوە که به هۆی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی نەوتی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گەمارۆ دراون. هەروەتر "کۆمپانیای پێترۆکیمیای جەم" لەو کۆمپانیایانە کە گەمارۆ خراوەتە سەری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، زۆرترین بەرهەمە نەوتی و پێترۆکیمیاییەکان بە چین فرۆشراوە

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە