ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٤ کەس کە دەستیان لە ژەهراویکردنی نەڤاڵنی دا هەبوو
پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٤ کەس کە دەستیان لە ژەهراویکردنی نەڤاڵنی دا هەبوو
ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی ٤ کەسیان داوە کە دەستیان لە ژەهراویکردنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ئەلێکسی ناڤالنی هەیە. فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی (OFAC)ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەنگاوی بۆ ئەو بابەتە گرتەبەر.
برایان نێڵسن، یاریدەدەری ئەمینداری بەرپرسی تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە وەزارەتی گەنجینەی عێراق ڕایگەیاند، گەمارۆوەکان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئیدارەکەی دەرئەنجامەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان بیرخستەوە.
ئەوانەی گەمارۆیان خستووەتە سەریان بریتین لە ئەلێکسی ئەلێکساندرۆڤیچ ئەلێکساندێرۆڤ، کۆنستنتین کودریڤتسێڤ، ئیڤان ڤلادیمیرۆڤیچ ئۆسیپۆڤ و ڤلادیمێر ئەلێکساندرۆڤیچ پانیاڤ.
ئەم بابەتە 11982 جار خوێندراوەتەوە