ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کرد

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کرد

ئەمریکا: گەمارۆمان خستە سەر ناوەندە بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران 

لە بەیاننامەی خزێنەداری ئەمریکادا هاتووە : ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی کونترۆڵی سەرمایە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، نێتورکێک لە بەرهەمهێنەرانی پێترۆکیمیای ئێران و ئەو کۆمپانیانەی سەر بە کۆماری ئیسلامی دان و  لە چین و ئیماراتی عەرەبی کار دەکەن، گەمارۆی دا

ئەم نێتورکە لە کۆمپانیای پێترۆکیمیای تریلیانس و کۆمپانیای بازرگانی پێترۆکیمیای ئێراندا بوون.

ئەم ناوەندانە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە فرۆشتنی بەرهەمە کیمیاوییەکانی ئێران لە دەرەوەی ئێران.

ئەم ناوەندانە بەرهەمی پێترۆکیمیای ئێرانی فرۆشتووەتە موشتەرییەکانی لە چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە