ئەمریکا گەمارۆی نوێ لە دژی حێزبۆڵلای لۆبنان پەسەند دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی نوێ لە دژی حێزبۆڵلای لۆبنان پەسەند دەکات
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند ٧ کەسی مەدەنی و کۆمپانیایەکی بە هۆی بەشداری کردن لە دەستەبەر کردنی ماڵی و دارایی حێزبۆڵلای لۆبنان گەمارۆ داوە و کەوتوونە لیستە گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ٧ کەسی مەدەنی و کۆمپانیایەکی بە هۆی " بەشداریکردنی لە دەستەبەرکردنی ماڵی و دارایی حێزبۆڵلای لۆبنان " بە لیستەی کەس و دامەزراوەکانی ژێر گەمارۆی نووسینگەی کۆنترۆڵی دارایی گەلی دەرەکی " ئۆفک " کە لە دامەزراوەگەلی لیستەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەژمار دەکرێت زیاد کردووە .
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هاوکات دەوڵەتی قەتەر یش ئەم کەسە مەدەنی و یاساییانە " کە بریتییە لە ٧ کەس و کۆمپانیایەک " گەمارۆ داوە
لە ڕاگەیاندنی کەسانی گەمارۆدراودا ناوی ٤ هاووڵاتی قەتەری هاووڵاتییەکی سەعوودی هاووڵاتییەکی فەلەستینی و هاووڵاتییەکی بەحرەینی دەبینرێت و کۆمپانیای گەمارۆدراویش لە قەتەر دایە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە