ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر سەرچاوەیەکی ماڵی حووثییەکانی یەمەن
پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر سەرچاوەیەکی ماڵی حووثییەکانی یەمەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر تۆڕێکی نێونەتەوەیی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی یەوە پشتیوانی ماڵی و دارایی لە حووثییەکانی یەمەن دەکا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، گەمارۆی خستووەتە سەر تۆڕێکی نێونەتەوەیی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پشتیوانی ماڵی و دارایی لە گرووپە میلیشیاکانی یەمەن دەکا و تا ئێستا بە دەیان میلیۆن دۆلار یارمەتی حووثییەکانی داوە کە لە لیستی گەمارۆوەکانی ئەمریکادان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەر وەها ڕایگەیاند کە سوپای پاسداران بەدەیان میلیۆن دۆلار هاوکاری ماڵی حووثییەکانی کردوە و حووثییەکانیش بەردەوامن لە سەر هێرشی مووشکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژی ووڵاتانی دراوسێی یەمەن.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەو ووڵاتە بەردەوامە لە هاوکاریکردنی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانان لە دژی ئەو کەسانەی کە درێژە بە شەڕ و ئاڵۆزی لە یەمەن دا دەدەن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە