ئەمریکا   :  گەورەترین مەترسی بەرامبەر بە عێڕاق هەبوونی ٧٠ هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران ە لەو ووڵاتەدا

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا   :  گەورەترین مەترسی بەرامبەر بە عێڕاق هەبوونی ٧٠ هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران ە لەو ووڵاتەدا

سەرچاوەیەک لەئیدارەی جۆ بایدن رایگەیاند، عێراقییەکان دڵنیایانکردوونەتەوە کە بوونی واشینتۆن لەعێراق مایەی دڵنیاییە بەرامبەر "مەترسییەکانی ئێران و داعش"، بۆیە لەئێستادا نیگەرانی سەرەکی یان پەیوەست بە عێراق بریتییە لە بوونی ٧٠ هەزار  ئەندامی حەشدی شەعبی کەسەر بە ئێرانن و دەیانەوێت ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کەناڵی "الحدث"ـی راگەیاندوە، "عێراقییەکان بۆ لایەنی ئەمریکی جەختیانکردوەتەوە کە بوونی ئەمریکا مایەی دڵنیایە بەرامبەر مەترسییەکانی ئێران و داعش لە ووڵاتەکەیاندا، ئیدارەی بایدنیش بەشێوەیەکی ئەرێنی دەڕوانێتە سوپا و هێزی ئەمنی عێراق بەسەرۆکایەتی موستەفا کازمی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەئێستادا واشینتۆن بەدوای رێگایەک دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکانی بوونی ٧٠ هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی کەسەر بە ئێرانن، نیگەرانی واشنتن لەهێزەکانی حەشدی شەعبی پەیوەندی هەیە بە بوونی لایەنگرانی ئێران لەناو ئەو هێزەدا".

سەرچاوەکە جەختیکردوەتەوە لەئێستادا ئیدارەی جۆ بایدن پێداچوونەوە دەکات بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا پەیوەست بە عێراق، بەتایبەت کە ئەو ووڵاتە بوەتە "دەروازەی ئێران بۆ ناوچەکە".


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە