ئەمریکا یەکەمین باڵیۆزی خۆی لە بەستەڵەکی باکوور دەست نیشان دەکات

پەیامی کورد   ...   ئەمریکا یەکەمین باڵیۆزی خۆی لە بەستەڵەکی باکوور دەست نیشان دەکات

 لە نێوان تێکهەڵچوونگەلی ئێستای نێوان ڕووسیا و وولاتانی ڕۆژئاوایی ئەمریکا بە نیازە تاکوو یەکەمین باڵیۆزی خۆی بۆ بەستەڵەکی باکوور دامەزرێنێت .

" ڤێدانت پاتێل " ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند : ئەم " باڵیۆزە گوێزەرەوەیە " بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەستەڵەکی باکوور جێگیر دەکرێت .

بڕیاری ئەمریکا بۆ ناساندنی باڵیۆز بۆ بەستەلەکی باکوور لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ڕووسیا هەژموونی خۆی لە نزیکی بەستەلەکی باکوور زیاد کردووە و هەروەهاس درووستکردنی وێستگەگەلی لێکۆڵینەوەیی لە بەستەڵەکی باکووری دەست پیکردووە و کلیدی لێداوە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە