ئەمرێكا درۆن و مووشەكێكی دیكەی حووسییەكانی یەمەنی لە دەریای سوور خستە خوارەوە
پەیامی کورد ... ئەمرێكا درۆن و مووشەكێكی دیكەی حووسییەكانی یەمەنی لە دەریای سوور خستە خوارەوە
لە ڕاگەێندراوێكدا ئهمڕۆ هەینی ٨ی بەفرانبار، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی جەنگی یوو ئێس ئێس ماسۆن درۆنێک و مووشەکێکی بالیستی دژە کەشتی لە باشووری دەریای سوور خستنەخوارەوە، هێرشەکەش لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە كراوە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەو ١٨ کەشتییەی لە دەریای سووردان، نەگەیشتووە و زیانی گیانیشی نەبووە.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی حووسییەکان، بەڵام هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامن.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە