ئەمڕۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشكرای کرد، ئه‌مڕۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ڕایگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا ووردبینی بۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه، ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی پڕكردووەته‌وه و بڕیاره له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا به نووسراوی فه‌رمی لیستی ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ووتیشی، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لیستی ناوی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره په‌سه‌ند بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، فۆڕمی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، هی هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له خۆ ده‌گرێت و هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی.
ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە