ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی مانگی ١٠ی ئه‌مساڵی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت به لێبڕینی ٢١%.
به‌پێی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ دابەشدەکرێت به لێبڕینی رێژه‌ی ٢١% دەبێت وه سه‌باره‌ت به پله تایبه‌ته‌كان به هه‌مان رێژه و میكانزمی پێشووە.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە