ئەمیرعەبدۆڵلاهییان : ئەگەر یەکیتی ئەورووپا هەنگاوێکی بەپەلە بنێت ئەوە ئێمەش ووڵامی هاوشێوەمان دەبێت
پەیامی کورد ... ئەمیرعەبدۆڵلاهییان : ئەگەر یەکیتی ئەورووپا هەنگاوێکی بەپەلە بنێت ئەوە ئێمەش ووڵامی هاوشێوەمان دەبێت
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا جۆزێپ بۆرڵ ڕایگەیاند : بە دوای ئەوەوە نین کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران تووشی کێشە و گرفت ببێت .
ئەمیر عەبدۆڵلاهییان لە گفتووگۆ لەگەڵ جۆزێپ بۆرڵ ، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئەو ووڵاتە ووتی : ئێمە بەرامبەر بە یاساکانی ناوخۆیی خۆمان بابەتی گیان لە دەستدانی مەهسا ئەمینی مان بە جیددیەتەوە خستووەتە بەر بەدواداچوونەوە تاکوو چوارچێوەکانی ئەم بابەتە ڕوون ببێتەوە . دام و دەزگاگەلی یاسایی بە پێداگرییەوە ئەم بابەتەیان خستووەتە دەستووری کاری خۆیانەوە . بەم زووانە ڕاپۆرتی زانستی و تەکنیکی ڕێک و پێکی پزیشکی یاسایی بڵاو دەبێتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە