ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان : بانگهێشتی شا سەلمان دەکەین کە سەردانی تاران بکات / دەرگاکانی دانووستانی ئەتۆمی بە کراوەیی نامێنێتەوە
پەیامی کورد ... ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان : بانگهێشتی شا سەلمان دەکەین کە سەردانی تاران بکات / دەرگاکانی دانووستانی ئەتۆمی بە کراوەیی نامێنێتەوە
وەزیری دەرەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند : بڕیارە پلانێک لە پەرلەمان بخرێتەڕوو و سەقفێک بۆ دانووستانە ئەتۆمییەکان دادەنرێت.
دەرگای دانووستان بە کراوەیی نامێنێتەوە.
شای سەعوودییە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی داوای کرد سەفەری سەعوودییە بکات، ئێمەش بانگهێشتنامەیەکی هاوشێوە بۆ مەلیک سەلمان دەنێرین.
ئێمە پابەندین بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی. قەتەر هەمیشە بە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاوی ناوە و ڕۆڵی هەبووە لە دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە