ئەمیری قەتەر بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل یش بەرەو ئیمارات
پەیامی کورد ... ئەمیری قەتەر بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل یش بەرەو ئیمارات
دوو ڕۆژ دوای ڕاوەستاندنی کاتی گفتۆگۆوەکانی ئێران و لایەنەکانی بەرجام بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لە ڤییەننا بە مەبەستی ئەو شتەی کە " گرتنەبەری ڕێکار و بڕیارگەلی سیاسی " ڕاگەێنداروە ، سەرۆککۆماری ئیسرائیل دەگاتە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و ئەمریکا ش هەوالی لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی دووشەممەی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئەمیری قەتەر دا .
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنەی سەردانەکەی ئەمیری قەتەر بۆ واشینتۆن جەختی کردەوە کە ئاستێکی فراوان لە بەباتە ناوچەیی و جیهانییەکان لە چاوپێکەوتنە لەگەڵ جۆ بایدن و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی دەخاتە بەر باس و گفتۆگۆ وەوە .
وەزیری دەرەوەی قەتەر یش ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سەردانی تاران ی کردووە و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دیداری کردووە . هەر چەندە ئاژانسی هەوالی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئاسانکاری گفتۆگۆوە ڕاستەقینەکانی نێوان تاران و واشینتۆنی نا پەیوەند لەگەڵ ئامانجەکانی ئەم سەفەرە ڕاگەیاندبوو بەڵام واچاوەڕوان دەکرێت بابەتگەلی پەیوەندیدار بە بەرجام یەکێک لە بابەتە ناوچەیی و جیهانییەکانی ئاماژەپێکراو لە گفتۆگۆوەکانی ڕۆژی دووسەممە ئەمیری قەتەر و سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە