ئەمیری قەتەر دوای سەردانەکەی بۆ ئێران سەردانی تورکیای کرد

پەیامی کورد     ...  ئەمیری قەتەر دوای سەردانەکەی بۆ ئێران سەردانی تورکیای کرد

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئین ئەردۆغان پێشوازی لە ئەمیری قەتەر تەمیم ئەلثانی کرد .

ئەردۆغان و ئەلثانی لە ئیستانبووڵ لە کۆشکی وەحدەت ووتووێژیان کرد و پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات و هەواڵ و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد .

ئەمیری قەتەر لە سەردانێکدا بۆ ئێران لەگەڵ ڕابەرەی نیشتیمانی ئێران عەلی شەمخانی و سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی گفتووگۆیان کردبوو .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە