ئەمیر عەبدۆڵلاهییان : ئێران و سووریا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان ناوچەکە هەڵوێستگەلی هاوبەشیان هەیە

پەیامی کورد    ...  ئەمیر عەبدۆڵلاهییان : ئێران و سووریا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان ناوچەکە هەڵوێستگەلی هاوبەشیان هەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە جاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند : ئێران و سووریا سەبارەت بە ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکە ڕوودەدەن هەڵوێستگەلێکی هاوبەشیان هەیە . لەو باوەڕەداین سەفەری دوایی سەرۆککۆماری سووریا بۆ ئێران و چاوپێکەوتنەکانی ئەو لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دەوڵەت سەفەرێکی مێژوویی و چارەنووس ساز بوو .

هیچ گومانیک نییە کە پەیوەندی ئێران و سووریا ستراتیژیکە و هەژموونی پلە باڵای شاندەکانی هەر دوو ووڵات ، نیساندەری قوولایی ئەم پەیوەندییەیە .

دڵخۆشین لە ئاستی گەشتیاری تاران – دیمەشق لە حاڵی بەرەوپێش چوونە و دەبینین کە گەشتیاران و زیارەتکاران سەردانی هەر دوو وولات دەکەن .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە