ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە هێزەكانى رۆژهه‌ڵات لە ناو خاکی هەرێم ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ عێراق واژوو دەکەن

پەیامی کورد   ...  ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە هێزەكانى رۆژهه‌ڵات لە ناو خاکی هەرێم ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ عێراق واژوو دەکەن

ئاژانسی مێهری ئێرانى زانیارى ئاشكرای كرد دەرباره‌ى سەردانێکی فەرمی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بۆ بەغدا بە ئامانجی واژووکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان.
ڕۆژی هەینی ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، لایەنی ئێرانی لە ڕێگەی حسێن ئەمیر عەبدۆللاهیان، وەزیری دەرەوە، بە فەرمی عێراقی لە سەردانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاگادار کردەوە، لە ڕێگەی دیدارێکی زارەکی لەگەڵ قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو ووڵات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی باڵای ئەمنی نێوان هەردوولا بۆ بەدواداچوون بۆ سنوورەکان و پێشهاتە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا".
عەبدۆللاهیان هەروەها بۆ ئەعەرەجی دووپاتکردەوە کە ئێران بوونی ئەو گرووپانە ڕەت دەکاتەوە کە بە "دوژمنکار و هەڵگەڕاوە" وەسفی کردوون لەناو سنوورەکانی عێراقدا، ئاماژەی بەوەشدا کە "بەردەوام بوونی ئەو گرووپانە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، قەبووڵ نەکراوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە "سکرتێری گشتی ئه ئەنجوومەنی باڵای ئێران بۆ واژووکردنی ڕێککه‌وتننامەیەکی ئەمنی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە".
هەفتەی ڕابردوو حسێن ئەمیر وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس کۆبووەوە، تاوتوێی پەیوەندی و مەلەفی هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵاتی کرد، لەوانە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سلێمانی.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە