ئەم بۆمبڕێژکەرە بۆ لەناوبردنی ئەمریکا درووستکراوە!
پەیامی کورد ... ئەم بۆمبڕێژکەرە بۆ لەناوبردنی ئەمریکا درووستکراوە!
لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا نازییەکان بە دوای کەشتییەکی ئاسمانی نامۆدا دەگەڕان. ئەم فڕۆکەیە بڕیار بوو چەند تەن بۆمبی ئەتۆمی بخاتە سەر نیویۆرک!
پێدەچێت "هێرمان گۆرینگ"، فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی ئاڵمانیا لەو کاتەدا، ویستوویەتی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو بەدەست بهێنێت کە توانای فڕێدانی 4.5 تۆن بۆمبی هەبێت بۆ سەر نیویۆرک. بە ووتەی ئەو، بە کردەوەیەکی لەو شێوەیە، نەیانتوانی هیچ بوارێک بۆ هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک نەهێڵنەوە.
بێگومان تا ساڵی ١٩٤٢ نازییەکان ئەو تەکنۆلۆژیایەیان بەدەست نەهێنابوو کە بتوانن بۆمبڕێژکەرێکی لەو شێوەیە دروست بکەن و هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی تەماحەکانیان فەرمانیان بە وەزارەتی فڕۆکەوانی ئاڵمانیا کرد کە کار لەسەر بەرنامەی "بۆمبڕێژکەری ئەمریکا" بۆ هێزی ئاسمانی لوفتوافی بکات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە