ئەم تاجیرە سەعوودییە ١٠٠ میلیارد تمەن دەڕژێنێتە بن پێی میسی و ڕۆناڵدۆ

پەیامی کورد   ...  ئەم تاجیرە سەعوودییە ١٠٠ میلیارد تمەن دەڕژێنێتە بن پێی میسی و ڕۆناڵدۆ

بڕیار وایە لە پێنجشەممەی داهاتوودا چاوپێکەوتنێکی دۆستانە لە نێوان ئەستێرەکانی نەسر و هێلال لەگەڵ پاری سەن جێرمەن لە ڕێازی پایتەختی سەعوودییە بەرێوەبچێت .

عەرەبستان لەم دەرفەتە کەڵکی وەرگرتووە و حەراج لە ژێر ناوی " بلیتی خەیاڵی " خستە ڕێگا تاکوو بە فرۆشتنی بلیتێکی سەمبۆلیکی ئەم یارییە بڕی فرۆشتنی ئەم بلیتە بۆ کاروباری خەیرییە بەکاربهێنرێت .

نرخی سەرەتایی ئەم بلیتە خەیاڵییە بۆ فرۆشتنی لەم حەراجییەدا لە ٢ میلیۆن ڕیاڵی سەعوودییەوە " نزیکەی ٢٠ میلیارد تمەنی ئێرانی " دەستی پێکراووە و لە ئێستادا گەیشتووەتە ١٠ میلیۆن ڕیاڵ " نزیکەی ١٠٠ میلیارد تمەن " کە مۆشرێف الغادی تاجیری عەرەبستانی ئەم بلیتەی کڕی تاکوو ئەم بڕە پارەیە بۆ کاروباری خێرخوازی ببەخشرێت و دابین بکرێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە