ئەم دەروازە سنوورییە مەرجی گەشتیاری خۆی دەگۆڕێت

پەیامی کورد    ...   ئەم دەروازە سنوورییە مەرجی گەشتیاری خۆی دەگۆڕێت

دەروازەی پەروێزخان مەرجی گەشتکردنی گەشتیارانی گۆڕی
لە سەرەتای مانگی ئێپریلەوە ئەو گەشتیارانەی كە كارتی ڤاكسینیان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتووچۆ دەكەن، پێویستیان بە پشكنینی كۆرۆنا نییە.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی كە كارتی ڤاكسینیان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتووچۆ دەكەن، پێویستیان بە پشكنینی كۆرۆنا نییە.

بڕیارەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەك ژەم ڤاكسینی (جۆنسن ئەند جۆنسن) یان دوو ژەم لە جۆرەكانی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان هەیە، چ لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بیانیش.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، پشكنینی كۆرۆنا (PCR) بۆ ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە پێویستە، كە دەبێت ٧٢ كاتژمێر بەسەر ئەنجامەكەیدا تێنەپەڕی بێت.
 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە